وەزارەتی دارایی لەسەر بابەتی مووچە زانیاری دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کۆمەڵێک زانیاری لەسەر بابەتی مووچە دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە12ی کانونی یەکەم، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” ماوەیەکە بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن هەڵمەتێکی چەواشەکارانە و ناراستەیان دەستپێکردووە، بەپێی گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی ڕۆژانە چەندین هەواڵی ناراست بڵاودەکرێنەوە، ئاگادارتان دەکەیەنەوە هەر بابەتێک تایبەت بە مووچە هەبێت دەبێت لەڕێگەی وەزارەتەوە بڵاوبکرێتەوە، ئەگەر نا هیچ بنەمایەکی نییە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و ستافەکەی هەیە، بە بەردەوامی تیمەکانیان لەسەر هێڵ و پەیوەندیدان، هەفتانە چەند جارێک یان مانگانە چەند جارێک تیمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەچنە بەغدا.

جەختیکردەوە، “مانگی 10 بۆماوەی چوار هەفتە تیمی تەکنیکیمان لە بەغدا بوون و بەشی زۆری کێشە تەکنیکییەکان چارەسەرکراون، لەئێستادا هیچ بیانویەک بەدەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە”.

ڕێباز عەباس، ڕاوێژکار و ئەندامی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی مووچەی مانگی 10، 11 و 12 ڕوونیکردەوە، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر خەتین تا بتوانین ئەو بڕە پارەیە وەربگرین کە بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 10 بڕیاری ناردنی دراوە، هەروەها لیستی مووچەی مانگی 11 وردبینی کراوە و تەنها ناردنی پارەکەی ماوە، رۆژی یەکشەممەش لیستی مووچەی مانگی  12 گەیشتووەتە دەست وەزارەتی دارایی و لە قۆناغی وردبینیدایە و ئەگەر شتێک نەیاتە پێش چاوەڕوانین بە زووی پارەکە وەربگرین”، وتیشی، “هەوڵی تەواو دەدەین کە هیچ مووچەیەکی ساڵی 2024 نەفەوتێت و هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی مافی مووچەخۆران دەیکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا