پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی کانونی یەکەم، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە نمە باران و بەفر سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێ، کاریگەری بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی هەینی، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
سبەی هەینی 13ی کانونی یەکەم، ئاسمان هەور دەبێت، نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین پاشان کاریگەری بە لاوازی درێژ دەبێتەوە بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگای هەڵەبجە پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی بە دابارین دێت کەش جێگیر دەبێتەوە ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە، لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنورییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە بە چوار بۆ حەوت پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16پلەى سیلیزى
سلێمانی :14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7پلەى سیلیزى
سۆران : 13پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17پلەى سیلیزى