پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ خاوەنی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای موسڵ دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای تاوانەکانی موسڵ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، دادگاکە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی 3/343ی لە یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969، سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ ”سەمیر سلێمان” خاوەن هۆڵی ئاهەنگگێڕانی ”هەیسەم” لە قەزای حەمدانییەی سەر سەر بە پارێزگای مووسڵ دەکرد کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی 200 کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
دادگاکە لەسەر سکاڵای ژمارەیەک لە بریندارەکان و کەسانی نزیکی قوربانییەکان لە ئەنجامی نەبوونی رێکارەکانی تەندروستی و سەلامەتیی هۆڵەکە ئەو بڕیارەی داوە و مافی وەرگرتنی قەرەبووشی بە خێزانی قوربانییەکان داوە.
رۆژی 26ی ئەیلولی 2023 ئاگر لە هۆڵی هاوسەرگیری “هەیسەم” لە قەزای حەمدانییە کەوتەوە، لەئەنجامی هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان لەناو هۆڵەکەدا و لەو کاتەدا نزیکەی 900 میوان لە ئاهەنگەکە بەشداربوون.
رووداوەکە دەنگدانەویە گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و بە “کارەساتی هاوسەرگیری حەمدانییە” ناسرابوو.
ئاگرەکە لە ماوەیەکی کورتدا بەهۆی کەرەستە زوو گڕگرتووەکانی ناوەوەی هۆڵەکە و نەبوونی رێکارەکانی سەلامەتی، تەشەنەیکرد و لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو کە بەهۆیەوە 122 کەس گیانیان لەدەستداوە و 82 کەسی تریش برینداربوون، لەنێویاندا دایک و باوکی بووک.