گۆڕانکاری لە ریزبەندیی لیستی مووچەدا دەکرێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە کردووە وابڕیارە ئەمڕۆ پارە لە بانکی ناوەندیی عێراق ڕبکێشێت تاوەكو لەماوەی 3 بۆ 4 ڕۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بكات، بەگوێرەی زانیاییەکان وەزارەتی دارایی گۆڕانکاریی لە ریزبەندیی لیستی مووچەدا دەکات.

بەپێی زانیارییەكانی میدیای پارتی گۆڕانكاری لە لیستی دابەشكردنی مووچەدا دەكرێت و یەکەم توێژ مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت. ئینجا وەزارەت و دەستەكان و دابەشكردنەكەش 3 تا 4 ڕۆژی پێدەچێت تاوەكو سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

رۆژی چوارشەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد، بەغدا بڕی 430 ملیار دیناری وەک تەواوکاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستەسەر هەژماری فەرمیی بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا زیاتر لە 1 ترلیۆن و 200 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەردەستدایە، لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشکردنی مووچە نەدرا و حکومەت رایگەیاند کە چاوەڕێی هاتنی پارەی زیاترن لە بەغداوە بۆ دابەشکردنی مووچە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا