پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی خواست و ئەگەری زیادبوونی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر کەرتی وزە لە رووسیا و ئێران، بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی.
رۆژی چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 73 دۆلار و 66 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش 6 سەنت زیادیکرد و بە 70 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەردوو جۆرەکەی نەوت لە رۆژی چوارشەممەدا زیاتر لە 1 دۆلار لە نرخەکانیان زیادیکرد.
بەرزبوونەوەی نرخەکان دوای ئەوە دێت باڵیۆزەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر پاکێجی پازدەهەمین سزاکانی سەر رووسیا بەهۆی شەڕی دژی ئۆکرانیا رێککەوتن. سزاکان ئەو کەشتیانەیان کردە ئامانج کە یارمەتی رووسیایان داوە لە تێپەڕاندنی ئەو سنوورە 60 دۆلارەی نرخی هەر بەرمیلێک کە لەلایەن گروپی حەوتەوە سەپاندبووی بەسەر نەوتی خاوی دەریایی رووسیا لە ساڵی 2022دا، هەروەها یارمەتیدەر بووە لە هەناردەکردنی زیاتری نەوتی رووسیا بە بەردەوامی.