لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای باوەنوور _ کەلار دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای باوەنوور بەرەو کەلار، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵ و ژنێکی دیکە بریندار بوون.

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگای باوەنوور بووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا بەرەو کەلار رۆیشتووە، لە نزیک گوندی بەردەسوری کۆن کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا لە رووداوەکەدا پێنج منداڵ و ژنێک بریندار بوون و دەستبەجێ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دوو لە منداڵەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران، بەڵام دواتر گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان شەش ساڵ و هەشت ساڵ بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا