محەمەد بەشیر: لە سووریای نوێدا مافی هەموو پێكهاتەكان دەپارێزرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی راگوزەری سووریا رایگەیاند، مافی هەموو پێكهاتەكان دەپارێزن و داواش لە پەنابەرەكانی وڵاتەكەی دەكات بگەڕێنەوە سووریا.

محەمەد بەشیر، سەرۆكی حكومەتی راگوزەری سووریا رایگەیاند، لە سووریای نوێدا مافی هەموو سوورییەكان بە هەموو پێكهاتەكانەوە دەپارێزرێت و گرەنتی دەكرێت، كاتی ئەوەشهاتووە كە سوورییەكان لە كەشێكی ئارام و سەقامگیردا بژین، هەربۆیە داوایكردوە هەموو ئەو سووریانەی لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا وڵاتەكەیان بەجهێشتووە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

پێشتریش محەمەد بەشیر رایگەیاندبوو، حكومەتەكەی دەستیكردوە بە گواستنەوەی دەسەڵاتەكان لە حكومەتی پێشوەوە بۆ حكومەتی راگوزەر.

لە ساڵی 2011 لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سووریا تائێستا شەش ملیۆن و 200 هەزار هاووڵاتی سووری ئاوارەبوون كە 76%یان چونەتە وڵاتانی دراوسێ و ئەوانی دیكەش روویان كردووەتە وڵاتانی ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا