پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
430 ملیار دینار وەک تەواوکاری مووچە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد، بەغدا بڕی 430 ملیار دیناری وەک تەواوکاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستەسەر هەژماری فەرمیی بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو بڕە پارەیە بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمە و ئەو کورت هێنانە پڕدەکاتەوە کە بۆ مووچەی ئەو سێ مانگە درووست ببوو.