ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی کانونی یەکەم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.

ئاماژەی بەوەکرد، لە كۆبوونەوەکەدا، دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە بابەتی مووچە و هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتەكانی هاوپێچی یاساكە بۆ ساڵی دارایی 2025 گفتوگۆ دەكرێن.

لە بڕگەی یەکەمی كۆبوونەوەکەدا، پێشنیاری هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە بۆ هاوتاكردنی ناونیشانە وەزیفییەكان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2024 دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی وڵاتی سووریا گفتوگۆ دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا