پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مونیره عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌ڵێت، ته‌حریر شام ئێستا گروپ نین به‌ڵكو ده‌وڵه‌تن، ئه‌وان كه‌سانێكى شۆڕشگێڕبوون و هاتن پێشڕه‌وى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى خه‌ڵكیان كرد، به‌شێوه‌یه‌كى زۆر جوان و به‌بێ خوێن رشتن و گیانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، توانیان سووریا رزگابكه‌ن.
مونیره عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و وه‌كو پێگه‌ى كه‌سایه‌تى و بنه‌ماڵه‌ى خۆمان په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كانى جیهان هه‌یه، پێشتر ئێمه نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له سووریا هه‌بووه، له پیشاوه‌ر كه وه‌كو پایته‌ختى هه‌موو بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كانى جیهان بووه، به‌نیسبه‌ت سووریاوه دیاره وڵاتێكى زۆر نزیك و كاریگه‌ره هه‌م له ئیسلامدا و هه‌م له‌رووى جوگرافییه‌وه شام بایه‌خ و گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.
مونیره عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز وتى: لاى هیچ كه‌س شاراوه‌نییه كه ئه‌وه 61 ساڵه به‌زۆر رژێمێكى به‌عسى عه‌فله‌قى داسه‌پاو سه‌پێنراوه به‌سه‌ر گه‌لى سووریا، له‌دواى به‌هارى عه‌ره‌بى به‌زۆر چه‌ند وڵاتێك هاتنه ژێر باڵى خانه‌واده‌ى ئه‌سه‌د، رایانگرتن، له 2012 ه‌وه هه‌تا ئێستا ملیۆنه‌ها كه‌سیان كوشت، ملیۆنه‌ها زیاتر له به‌ندیخانه‌كانیاندابوون، حه‌وت ملیۆن خه‌ڵكى سوورى ئاواره بوون.
وتیشى: ته‌حریر شام گروپن نین ئیستا ئیتر ده‌وڵه‌تن، ئه‌وان كه‌سانێكى شۆڕشگێڕبوون و هاتن پێشڕه‌وى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى خه‌ڵكیان كرد، به‌شێوه‌یه‌كى زۆر جوان و به‌بێ خوێن رشتن و گیانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، توانیان سووریا رزگابكه‌ن و ره‌گ و ریشه‌ى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌د له‌بن ده‌ربهێنن، ئه‌مه‌ش بووبه‌مایه‌ى خۆشحاڵى بۆ ئێمه و پیرۆزباییمان له ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانى كرد و رابه‌رى گشتى په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌كردن.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌م شۆڕشه هیچى نه‌كردبێت له ره‌گ و ریشه ده‌رهێنانى ئه‌و رژێمه سته‌مكاره و ئازادكردنى ئه‌و هه‌موو زیندانیانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو ئاوارانه، دڵخۆشكردنى ئه‌و خه‌ڵكه شاكارێكى مێژووییه، كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك شانازى بكات به‌و شۆڕشگێڕانه‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێمان خۆشه كوردانى رۆژئاوا ژیرانه مامه‌ڵه‌بكه‌ن و نه‌بنه دارده‌ستى بێگانه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كورد له‌به‌رچاوبگرن و نه‌خشه و پیلانى دوژمنان جێبه‌جێنه‌كه‌ن.