پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، “دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش ڕادەگەیەنێت.”
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، رایگەیاند: لە شەوی 22_11_2024 لە ئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی، توانرا تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.
ئەوەشهاتووە، لەگەڵ سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەعێراق (غازی سعود محمد مدفع) پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و چەند خولێکی شەرعی و سەربازی بینیوە و دواتر وەک چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە یەکێک لەبازگەکانی داعش بووە، دوای لەناوچوونی داعش لەعێراق ڕووی لە ووڵاتی سوریا کردووە و لە ساڵی 2017 گەڕاوەتەوە وڵاتی عێراق و لەهەرێمی کوردستان لەناوچەی شوان نیشتەجێ بووە و شوانی کردووە و پاشان بەمەبەستی کارکردن چووەتە قەزای بازیان، جارێکی تر وەک ئەندامی شانەی راگەیاندن بەیعەت بەداعش دەدات و بەمەبەستی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان چەند گرتە ڤیدیۆییەکی بارەگا سەربازییەکانی حکومەتی عێراق و قەزای چەمچەماڵی تۆمارکردووە بەناوی ویلایەتی سلێمانی و کەرکوک ناوی بردوون و لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاویکردووەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونی تیمە تەکنیکی و سەربازییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.
هێما بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی (2)ی تیرۆر راگیراوە و رووبەرووی یاسا کراوەتەوە.