بەغداد وەک پایتەختی گەشتوگوزاریی وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2025 دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراویی عەرەبی بۆ گەشتوگوزار، هەڵبژاردنی بەغدادی وەک پایتەختی گەشتوگوزاریی بۆ وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2025 راگەیاند.

رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، کۆبوونەوەی 27ەمینی ئەنجوومەنی وزاریی عەرەبی بۆ گەشتوگوزار لە زانکۆی عەرەبی کۆتاییهاتووە و رایدەگەیەنن، بەغداد وەک پایتەختی گەشتوگوزاریی عەرەبی بۆ ساڵی 2025 دیاریکراوە.

رێکخراوەکە دەڵێت، پێوەرەکان بۆ هەڵبژاردنی بەغداد پەیوەست بووە بە ئیدارەدانی گەشتیاریی، ژێرخانی گەشتیاری، سەرچاوەکانی گەشتیاریی، جۆراوجۆریی چالاکییەکانی گەشتیاریی، پارێزگاریی لە ژینگە و پاراستنی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا