پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى پۆڵه‌تیك پرێس فاسۆلیاى ته‌ڕ كه هاووڵاتیان بۆ خواردن به‌كارى ده‌هێنن به‌هۆى ژه‌هراوى بوونه‌وه له تاقیگه‌كان ده‌رنه‌چووه و مه‌ترسى بۆسه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ به‌تایبه‌تى ژنى دووگیان دروست ده‌كات.
حاجى سه‌روه‌ر سه‌رۆكى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به پۆڵه‌تیك پرێسى وت: ئه‌م فاسۆلیایه له ئێرانه‌وه هاورده كراوه له پشكنین ده‌رنه‌چووه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هاووڵاتیان.
وتیشى: هاوكات ئه‌و فاسۆلیایه‌ى له ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقه‌وه هاتووه له‌وه‌ى ئێران ژه‌هراوى تره، ئێمه رێنمایى هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یخۆن تا ئه‌و كاته‌ى پزیشكه‌كان رێنمایى ده‌ده‌نه هاووڵاتیان كه به‌چ شێوه‌یه‌ك له‌و ژه‌هره پاك ده‌بێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هاورده‌كردنى قه‌ده‌غه كراوه‌و رێگه نادرێت بهێنرێته عه‌لوه، وه ئه‌و فاسۆلیایه‌ى له ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقیشه‌وه دێت به‌هه‌مان شێوه ژه‌هراوییه‌و رێگریمان لێكردووه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ى به ئێمه وتراوه هۆكارى ژه‌هراوى بوونه‌كه بۆئه‌و سماده ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌كارهاتووه بۆ فاسۆلیاكه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و ژه‌هراوى بوونه ئه‌بێت چه‌ند رۆژێك پێشتر ئاو بدرێت تا ئه‌و ژه‌هراوى بوونه‌ى نامێنێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ر رۆژێك دواى ئه‌وه‌ى سمادى بۆ به‌كارهێنراوه چنیویانه و هێناویانه‌ته بازاڕه‌وه.
هێماى به‌وه‌شكرد، له پشكنیندا ده‌ركه‌وتووه بۆهاووڵاتیان به‌گشتى زیانى هه‌یه به‌تایبه‌تى بۆ ژنى دووگیان، وه ئه‌و مادده ژه‌هراوییه هۆكاره بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.