بەتۆمەتی دزیکردن سێ کەس دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، نوسینگەی تاوانی پشدەر بەتۆمەتی دزیکردن سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە10ی کانونی یەکەم، پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە،” لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، کە بە وتەی خۆی لە ماڵەکەیدا پارەی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار دەستبەجێ دەستگیرکرا و دوای لێکۆڵینەوەش دانی ناوە بە تاوەنەکەیدا، هاوکات لەسەر هەمان سکاڵا دوو کەسی تریش دەستگیرکران”.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان سێ کەسە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیر کراون.

ڕوونیکردەوە، بڕی ئەو پارەیەی کە لەسکاڵاکار دزراوە  12,500,000  دوانزە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا