پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەیەم بەشە ئاردی خۆراکی مانگانە دەکرێت.
موحسین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی دانەوێڵە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” سبەینێ چوارشەممە10ی کانونی یەکەم، لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە کۆمپانیاکەیان دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشە ئاردی دەیەم لە ئەمساڵدا دەکات”.
ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە بریکارەکان کراوە بەپێی خشتە راگەیەندراوەکان پێداچوونەوە بە ناوەندەکانی بەشەخۆراک بکەن، هەروەها ئەوانەی سوودمەندن لە سیستمی کارتی بەشەخۆراک، بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی دیاریکراویان سەردانی بریکارەکان بکەن.
جەختیکردەوە، ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت کوالێتی بەرزە.