تانکەکانی ئیسرائیل تەنها 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری دیمەشقەوە دوورن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لە باشووری دیمەشق لە پێشڕەوییکردن بەردەوامە و کەمتر لە 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری پایتەختی سووریاوە دوورە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دوو بەرپرسی باڵای سەربازیی سووریا بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل گەیشتووەتە شارۆچکەی قەتانە کە دەکەوێتە دووریی 10 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئیسرائیلەوە و هاوسنووری بەرزاییەکانی جۆلانە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تانک و زرێپۆشەکانی سووپای ئیسرائیل بە یاوەری دەیان سەرباز بە چەک و کەرەستەی سەربازییەوە هاتوونەتە قوڵایی خاکی سووریا و تەنها 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دیمەشقی پایتەختەوە دوورن.

ئیسرائیل دەنگۆی جوڵەپێکردنی سووپاکەی بە ئاراستەی دیمەشق رەتدەکاتەوە و دەڵێت سوپا بە هیچ شێوەیەک لە بەرزاییەکانی جۆلان زیاتر دەرنەچوون.

رۆژی یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەم، سوپای ئیسرائیل کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی بەرزاییەکانی جۆلانی لە دیوی سووریاوە راگەیاند و رۆژی دووشەممەش نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیران لکاندنی جۆلانی ”بۆ هەتاهەتایە” بە ئیسرائیلەوە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا