پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە رێورەسمێکدا 455 پارچە زەوی بەشێوەی تیروپشک بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا.
رۆژی سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رێوڕەسمێکی “بێخەوش و شایستەدا” لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەویی ئەنجامدرا.
رێورەسمەکە بە ئامادەبوونی لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی و هەریەکە لە بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان و سەرۆکی کۆمکاری زیندانیانی سیاسیی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لەم قۆناغەی دابەشکردنەدا 455 پارچە زەوی لە سێکتەرەکانی (فەرمانبەران، لاوان و سۆتکە) بەشێوەی تیروپشک بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا.