پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چالاکوانێکی مەدەنی، سکاڵای یاسایی لەسەر ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، تۆماردەکات و داوای مافی خۆی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە10ی کانونی یەکەم، چالاکوانێکی مەدەنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” سکاڵای یاساییم لەسەر ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، بەتۆمەتی ساختەکاری و هەڵخەڵەتاندن تۆمارکردووە”.
ئاماژەی بەوەکرد،” زیاتر لە 40 ملیۆن دینارم لایەتی و تەنها دوو ملیۆنم وەرگرتووەتەوە، کە پاشەکەوتی مووچەیە، بەپێی کام یاسا و دەستوور لە ساڵی 2015ەوە لێبڕینی مووچە و پلە بەرزکردنەوە و سەرجەم مافە داراییەکانی هاوڵاتییان ڕاگیرکردووە، لەکاتێکدا خۆی خاوەنی سامانێکی زۆرە”.
باسیلەوەشکرد،” داواکارم دەست بەسەر سەرجەم ماڵ و موڵکیدا بگیرێت و بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بکرێت”.
جەختیکردەوە و وتی، “داوای مافی خۆم و هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەکەم”.