پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کێشەی گواستنەوەی پارەی چارەسەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە10ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە،” دوای سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد و بردنی لیستی مووچەی مانگی کانونی یەکەم بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان لە گەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوانە توانیان کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر بکەن”.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی دووشەممە 9/12/2024 لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە فەرمانی گواستنەوەکە دەرچوو.
ڕوونیکردەوە، ” تیمەکەمان بەبەردەوامی لەسەر هێڵە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و گەیشتنی پارەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروستکراوە”.