ئەمریکا پاڵپشتی عێراق و ئوردن دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە دژی هەر مەترسی و هەڕەشەیەک کە لە سووریاوە هەبێت، وڵاتەکەیان پاڵپشتی عێراق و ئوردن دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دژی هەر مەترسی و هێرشێک کە لە سووریاوە هەبێت، هاوکاری ئوردن و عێراق دەکەن، هەروەها ڕێگە بە گرووپە چەکدارەکان نادەن دۆخی ئێستا بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆر بقۆزنەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندییان لەگەڵ گروپەکانی سووریا هەبووە.

جەختیکردەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتییان بەرامبەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە هاوبەشێکی گرنگی ئەوانن لەناو سووریا، نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا