کورتهێنانی مووچە چارەسەرکرا و بەغدا پارەی نارد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێرق بڕی 430 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگەکانی 10،11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەرخانکرد و گرفتی کورتهێنان چارەسەرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەغدا بڕیاریداوە بە رەوانەکردنی گوژمەیەک پارە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگەکانی 10،11 و 12 کە بڕەکەی زیاترە لە 430 ملیار دینار.

شایەنی باسە، کورتهێنان لەو بڕە پارەیەی کە بەغدا پێشتر بڕیاریلێدابوو بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ رەوانەی بکات زیاترە لە 240 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک.

لە ماوەکانی رابردوودا حکومەتی ناوەندی بڕی زیاتر لە 761 ملیار دیناری وەک شایستەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی هەولێر کرد، بەڵام حکومەتی هەرێم بەبیانووی هەبوونی کورتهێنان لە پارەکە ئامادە نەبووە ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت و ماوەی زیاتر لە 70 رۆژە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا