پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی سووریا هه‌ڵات و له‌دوای خۆیشدا وڵاتێكی به‌جێهێشت، كه ملیۆنێك كه‌س تێیدا كوژران و زیاتر له ده ملیۆنی دیكه‌یش ئاواره بوون.
رۆژی دووشه‌ممه، 9 ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له وتارێكدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نقه‌ره وتی: كۆتایی به سه‌رده‌می تاریكی سووریا هات و سه‌رده‌مێكی نوێ له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی توركیا به‌رانبه‌ر به سووریا هه‌رگیز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بووه، به‌ڵكوو له سۆنگه‌ی مرۆییه‌وه بووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به له‌خۆبایبوونه‌وه هه‌موو داوا و بانگه‌وازه‌كانی توركیای بۆ چاره‌ی سیاسی له‌و وڵاته ڕه‌ت كرده‌وه و ڕێزی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان نه‌گرت.