پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای دوو رۆژ لە گەڕان و پشكنین، سەرجەم زیندانیكراوانی ناو گرتووخانەی سەیدنایا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ئازادكران كە ژمارەیان نزیكەی دوو هەزار كەس بووە.
كۆمەڵەی دەستبەسەركراو و بێسەروشوێنان لە گرتووخانەی سەیدنایا رایگەیاند، لە ساڵی 2011 ەوە زیاتر لە 30 هەزار كەس لە سەیدنایا بەندكرابوون، بەڵام لەدوای رووخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد نزیكەی دوو هەزار كەس ئازادكراون، واتە نزیكەی 28 هەزار كەسیان بەهۆكاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، لەئێستادا هیچ شوێنێكی نهێنی لە سەیدنایا نەماوە بەندكراوی تێدابێت و سەرجەمیان ئازادكراون.