پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە دووپاتی کردەوە کە ئەو بەشەی بەرزاییەکانی جۆلانی سووریا کە وڵاتەکەی خستوویەتییە سەر نەخشەی خۆی “بۆ هەمیشە” وەک موڵکی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.
بنیامین نەتانیاهۆ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە قودس (ئۆرشەلیم)، سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای کرد کە لە ماوەی یەکەمین ویلایەتی سەرۆکایەتییەکەیدا دانی بە پرۆسەی لکاندنی جۆلاندا نا، ئاماژەی بەوەشکرد کە “جۆلان بۆ هەمیشە بەشێک دەبێت لە دەوڵەتی ئیسرائیل.”
پاش رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، سوپای ئیسرائیل لە بەشی باشووری سووریاوە لە پارێزگای قونەیتەرە کە هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوەیەکگرتووەکانی لێیە، دەستی بە فراوانکردنی سنوورەکانی کرد.
ستیڤن دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە رایگەیاند، پێشڕەویی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ناوچەی پارێزراو لە جۆلانی سووریا “داگیرکارییە و پێشێلکردنی رێککەوتننامەی نێوان ئیسرائیل و سووریایە کە لە ساڵی 1974 واژۆکرا”.