پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گەلانی سووریا بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن و دەبێت وڵاتانی ناوچەكە كار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری سووریا بكەن و ئەركی كۆمەڵی نێودەوڵەتییە فرە رەنگی لە سووریا بپارێزێت.
محەمەد شیاع سودانی، وتیشی: بەدرێژایی مێژوو شانازی دەكەین بە شكستپێهێنانی داعش، قوربانیدانی شەهیدان و بریندارەكان و فەتوای مەرجەعیەت شكستپێهێنانی داعشی كردە دیفاكتۆ و پشتیوانییەكان لە جەنگی دژی داعـش لەبیر ناكەین
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراقییەكان لەبری جیهان روبەڕوی داعـش و تیرۆر بوونەوە و سەركەوتنی عیراقییەكان بەسەر داعش سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو، لە عیراق هیچ شوێنێك بۆ تیرۆریستان نەماوەتەوە.
سودانی راشیگەیاند، چارەنووسی پاشماوەكانی داعش لە عیراق كوشتنە یان هەڵهاتن، پێویستە بەردەوامبین لە روبەڕوبوونەوەی هزری توندڕەو و پاراستنی بەها كۆمەڵایەتی و كولتورییەكانمان
سودانی ویشی، دەبێت هەموو ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن كە لە 2014 داعش قۆستیەوە و سورین لەسەر بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی عێراق.