ئۆپۆزیسیۆن: لێبووردنی گشتیی بۆ سه‌رجه‌م سه‌ربازانی سوپای حكوومه‌تی سووریا ده‌رده‌كات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌ڕێوه‌به‌ریی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لێبووردنی گشتیی بۆ سه‌رجه‌م سه‌ربازانی سوپای حكوومه‌تی سووریا ده‌رده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت گیانیان له‌ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك پارێزراوه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌، 9 ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌ریی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڕیاری لێبووردنی گشتیی بۆ سه‌رجه‌م سه‌ربازانی سوپای حكوومه‌تی سووریا ده‌ركرد و جه‌ختی كرده‌وه‌، هه‌موو سه‌ربازانی سووری كه‌ به‌ شێوه‌ی ئیلزامی له‌ ڕیزه‌كانی سوپادا له‌ ئه‌ركدا بوون‌، گیان و ژیانیان پارێزراو ده‌بێت له‌ هه‌موو هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ستدرێژییه‌ك.

فەرماندەیی گشتیی گرووپه‌ چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ڕایگه‌یاندووه‌، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و هه‌وڵێك بۆ پاكتاوكردنی حیساباته‌كان، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی زیندانی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی له‌ ساڵێك كه‌متر نابێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بۆ هیچ كه‌س نییه‌ داوای تۆڵه‌ی خوێنی “شه‌هیدان” بكات، شه‌هیدان گیانی خۆیان بۆ ئازادی و ڕزگاری نیشتمان به‌خت كردووه‌، ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی وشه‌ی “تۆڵه‌كردنه‌وه”‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا