پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە خەرج دەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
رۆژی دووشەممە، رێباز حەملان، بریکاری وەزیری دارایی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە پەیامێکدا ”سوپاس و پێزانینی زۆری بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی مووچەخۆران و هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان” دەربڕی و رایگەیاند، بە هەوڵی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دواجار چارەسەری کێشەی کورتهێنانیان دۆزیووەتەوە.
رێباز حەملان وتیشی، مووچەی مانگی 10 کە بڕەکەی 761 ملیار دینار بووە خەرجکراوە و کۆتایی ئەم هەفتەیەش مووچەی مانگی 11 خەرج دەکرێت کە بڕەکەی نزیکەی 795 ملیار دینارە.
لەبارەی چارەسەری کێشەی کورتهێنان باسی لەوەکرد، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە 996 ملیار دیناری مانگانە هەیە، هەر بۆیە”مناقەلەیەک لە تەرخانکراوی هەرێم لە فەسڵی نۆ دەکرێت بۆ سەر فەسڵی یەکی مووچە، بۆ پرکردنەوەی بەشێکی کورتهێنانی مووچە”.
ئاماژەی بەوەشدا، “ئەمرۆش لە بەغداد لیستی مووچەی مانگی 12مان گەیاندە وەزیری دارایی عێراق و جەنابی وەزیر تەحویلی کرد بۆ پێداچوونەوە و بە زووترین کات دەست بەدابەشکردنی مووچەکان دەکرێت.”