پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رووسیا لەبارەی دەنگۆی راکردنی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی و نیشتەجێبوونیان لە مۆسکۆ هاتە دەنگ و رەتیدەکاتەوە سەرۆکی پێشووی سووریا و بنەماڵەکەی داڵدەدابێت.
رۆژی دووشەممە، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین بە رۆژنامەنووسانی وت، “هیچ قسەیەکم نییە لەبارەی شوێن و جێگەی مانەوەی بەشار ئەسەد و هەموو جیهان بە ئێمەوە سەریان سوڕماوە لەوەی روویدا.”
پێسکۆڤ زیادی کرد، ئەگەر رووسیا مافی پەنابەری بە ئەسەد و بنەماڵەکەی بدات، بڕیارێک دەبێت کە ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا دەیدات و تەنها مافی ئەو دەبێت.
دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا – کرێملین ئاژانسی هەواڵیی تاس-ی رووسی راگەیاندبوو کە ئەسەد و بنەماڵەکەی پاش هەڵهاتنیان لە سووریا، لە مۆسکۆ گیرساونەتەوە و مافی پەنابەرییان پێدراوە.