پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: چارەسەرنەکردنی کێشەی رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتی و جێبەجێنەکردنی تەوتین، وا دەکەن کێشەی مووچە لەمە قووڵتر ببێتەوە، رەنگە تا ڕادەی راوەستاندنی تەمویلی مووچەش بڕوات، لەسەر حکومەتی هەرێمە بە داهاتی نانەوتی و نەوتی فرۆشراو کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوەو بەرپرسیاری یەکەمی کیشەی مووچەخۆران، حکومەتی هەرێم و بەغدایە.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، وەک فراکسیۆنی یەکێتی سوورین لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین و بۆ ئەو مەبەستەش ئیمزای 150 پەرلەمانتارانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکانمان رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە.
لەلایەکی تریشەوە دەڵێت: قسەکانی چاودێری دارایی فیدراڵ کە گوایە (80٪) کارەکانی تەوتینی مووچەی هەرێم تەواوبووە، لە میدیاکانی کوردستان بەهەڵە لێکدرایەوە، ئەوان مەبەستیان (هەژماری من)ە نەک تەوتینی راستەقینە، چونکە هێشتا نە حکومەتی فیدراڵ بڕیاری یەکجارەکی داوەو نە حکومەتی هەرێمیش دەستبەرداری «هەژماری من» بووەو نەهیچ لقێکی بانکە فیدراڵییەکان لە شارەکانی هەرێم کراوەتەوە، دەشبێت حکومەتی فیدراڵ بڕیاری راشکاو و روونی خۆی بدات لەبارەی تەوتینەوە.