پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگەیاند، عێراق هێزی چه‌كداری به‌هێزی هه‌یه كه توانای پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاتەکەی هه‌یه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا له سایه‌ی خوێنی پاك و بێگه‌ردی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقدا به‌ده‌ستهات كه به‌شداری شه‌ڕه‌كانی ڕزگاریخوازییان كرد و توندترین شه‌ڕیان كرد له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان تا توانیان بانده تیرۆریستییه‌كان له خاكه‌كانی عێراق پاكبكه‌نه‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، وتیشی، فه‌توای عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی، داوای جیهاد، ته‌رازوی شه‌ڕی گۆڕی و پاڵه‌وانه‌كانی عێراق په‌له‌یان كرد بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی عێراق كه له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعشدا بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له حه‌وته‌مین ساڵیادی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، عێراق هێزی چه‌كداری زۆر به‌هێزی هه‌یه كه ئاماده‌یه به‌رگری له عێراق و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی بكات، رێنمایی محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیش هه‌یه، بۆ په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی و هێزه چه‌كداره‌كان به نوێترین كه‌ره‌ستە و چه‌ك.