دژی دواکەوتنی مووچە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەشاری کەرکوک گردبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەشاری کەرکوک گردبوونەوە و یاداشتنامەیەکیان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە9ی کانونی یەکەم، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، “پاش تێڕوانینمان بۆ دۆخی ناهەمواری مامۆستایان و فەرمانبەران لە دۆخی بێ مووچەیی و بژێوی سەختی ژیانیان و و بێ باکی حکومەتی هەرێم، چیتر توانای ئەم دۆخەمان نەماوە”.

ئاماژەیان بەوەکرد، “دەکرا وەک بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم بایکۆتی سەرتاسەری رابگەینین، بەڵام بەهۆی جیاوازی دۆخی شارەکەمان و هەروەها خوێندنی کوردی، کە بەشێکە لە پەروەردەی گشتی کەرکوک، وەک بەرپرسیارێتی بەرامبەر خوێندی کوردی لەم شارەدا دەرفەتی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنمان نییە”.

لە یاداشتنامەکەدا دوادەکەن، دەوامی کوردی لە هەفتەیەکدا بۆ سێ ڕۆژ کەمبکرێتەوە، رێگەنەدان بە بەڕێوەبەرانی خوێندنگە و قوتابخانەکانی بەشی خوێندنی کوردی بە غیاب دان و سزادانی مامۆستایان و هەروەها دواخستن و کارئاسانی کردن بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندنی ئەمساڵ.

جەختیانکردەوە، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی دواکارییەکانیان لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵوێستی توندتریان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا