دوایین زانیارییەکان لەبارەی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، دوایین زانیارییەکان لەسەر بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە و دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 و 12 ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە9ی کانونی یەکەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبری وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاوبکاتەوە، چونکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر چارەنووسی مووچە دەدرێت و هەر ئەوانیش لیستەکە بڵاودەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی نییە، کە ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن بەغداوە هاتووە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرابێت، بەڵام ئەو پارەیە بۆ مووچە هاتووە و بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 پێویستە.

ڕوونیکردەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، حکومەتی هەرێم تا 25ی کانونی یەکەمی2024، هەردوو مووچەی مانگی 10 و 11 دابەش دەکات، بەڵام چارەنووسی مووچەی مانگی 12 بە نادیاری دەمێنێتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە پاشەکەوت دەکرێت.

لەکاتێکدا، تائێستا مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆران دابەشنەکراوە، کە هەفتەیەک زیاتر دەبێت بەغدا بری 761 ملیار دیناری ناردووە و هەتا مووچەی مانگی 10 دابەش نەکرێت بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێم نانێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا