گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەیروت و بەغدا راگیران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەیروت و بەغدا بەشێوەیەکی کاتی راگیران.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەیروتی پایتەختی لوبنان و بەغدای پایتەختی عێراق راگیرا، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئێستای سووریا، کە ڕێرەوی سەرەکی گەشتەکانە لە عێراقەوە بۆ لوبنان ئەو بڕیارە دەرکراوە.

لەکاتێکدا، ئەمڕۆ شەممە8ی کانونی یەکەم، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیمەشقی پایتەختی سووریا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان راگیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا