مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، لێبوردنی گشتی لە ناوچە ئازادکراوەکانی دێرەزوور راگەیاند.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاشکرایکرد،” لەگەڵ پێشڕەوییەکانی هێزەکانمان لە پارێزگای دێرەزوور بۆ پاراستنی ناوچەکە لە ناوەندی ئەو گۆڕانکارییە مەیدانییەی لە ئارادایە، لێبوردنی گشتی لە سەرجەم ئەو ناوچانە رادەگەیەنین”.

ئاماژەی بەوەکرد،” بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا، داوا لە هەمووان دەکەین هاوکاربن”.

جەختیکردەوە، “ئێمە رێز لە ڕۆڵی گەل و هۆزه‌كان ده‌گرین بۆ ڕێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی و پاراستنی ناوچەکە، هێزەکانیشمان لەو بوارەدا پاڵپشتی ئێوەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا