ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێک کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ یەکشەممە کۆدەبێتەوە، تاوتوێی چەند بابەتێک دەکات و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک دەدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، کە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، لە بڕگەی یەکەمدا، دەنگ  لەسەر یاسای بواری کەسێتی دەدرێت، لە بڕگەی دووەمدا، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانی و لە بڕگەی سێیەمیشدا دەنگ بە هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دواتر دەنگ لەسەر هەمواری یاسای پاسپۆرت دەدرێت.

هاوکات، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای بودجە و هەمواری یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا