پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە چوارچێوەی 22یەمین کۆڕبەندی دەوحە لە قەتەر، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە.
پرسی سووریا تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و رووسیا بووە.
22یەمین کۆڕبەندی دەوحە لە ژێر ناونیشانی “پێویستیی داهێنان” بەڕێوەدەچێت، تێیدا باس لە دوایین ئاڵنگاری و ئاڵۆزییەکانی جیهان و ناوچەکە دەکرێت، جگە لە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا، ئابووری و پێویستیی داهێنانی رێبازی نوێی هەماهەنگی و چارەسەرکردنی کێشەکان.