پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دواكه‌وتنى مووچه و پێنه‌دانى مووچه خه‌تاى حكومه‌تى هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمه.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئه‌وه‌ى كه ده‌وترێت مووچە فڵان رۆژدێت و ئه‌و هات و نه‌هاته‌ى مووچه ئه‌مه كارێكى خراپه و ئه‌وه‌یه كێشه‌ى خه‌ڵك، به خه‌ڵك بڵێیت دوو هه‌فته‌ى تر یان مانگێكى تر، كێشه‌ى نابێت به‌ڵام هه‌موو رۆژێك بڵێن به‌یانى ده‌گات و ئه‌گه‌ر گه‌یشت بۆ دابه‌شناكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشت بۆ ده‌ڵێى گه‌یشت، خه‌ڵك راستى ده‌وێت و پێى خۆشه كه‌ناڵه‌كان شتى دروست بگوازنه‌وه.
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی وتی: ئەم هەفتەیە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە، هەروەها بارودۆخ و روداوەكانی ئێستا وا دەخوازێت بەزوویی حكومەتێكی كارا پێكبهێنرێت.