پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سوپاسالار و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، بە یاوەریی شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتنە ناوچەی قائیم-ی سەر سنووری سووریا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 07-12-2024، فەریق رووکنی یەکەم عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەریق رووکنی یەکەم قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش گەشتنە دەروازەی قائیم.
هەریەک لە یاریدەدەری سوپاسالار بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان، فەرماندەی هێزی وشکانی، ژمارەیەک سەرکردە و ئەفسەر باڵای یاوەری سوپا سالارن.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەردانەکە لە چوارچێوەی بەردەوامی تەواوکردنی پلان و بەسەرکردنەوەی هەموو هێزەکانە، بۆ رووبەڕبوونەوەی هەر ئاڵنگارییەک.
عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 600 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان لەگەڵ سووریا و رۆژئاوای کوردستان هەیە.