پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رەوشی سووریا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت بەهۆی شەڕی گروپە چەكدارەكانەوە. داواش لە هاووڵاتیانی ئەمریكا دەكات بە زووترین كات سووریا بەجێبهێڵن و لە دیمەشقیش چەند شوێنێك دانراوە بۆ مانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، ئەوانەشی كە نایانەوێت سووریا بەجێبهڵێن پێویستە خۆیان بۆ حاڵەتی نەخوازراو ئامادەبكەن و لەو شوێنانە بمێننەوە كە شەڕی تێدا نییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتیشی، ئەوانەشی بە ئاسانی ناتوانن گەشتی گەڕانەوە بكەن، دەتوانن پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی چیكەوە بكەن لە دیمەشق یاخود باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئوردن.