پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شانە نووستووەکانی گرووپی تەحریری شام لە باشووری سووریا دەستیان بە چالاکی کرد و بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەو گرووپە دەروازەیەکی سنووری لەنێوان سووریا و ئوردن کۆنتڕۆڵ دەکات.
دەروازەکە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی جابر لە پارێزگای مەفرەقی ئوردن و شارۆچکەی نەسیبی سووریا لە پارێزگای درعای باشووری سووریا.
مازن فەرایا، وەزیری ناوخۆی ئوردن، رۆژی هەینی داخستنی دەروازەی سنووری جابر بەرامبەر دەروازەی نەسیبی سووریای راگەیاند، ئەمەش پاش شڵەژانی بارودۆخی ئەمنی دەورووبەری باشووری سووریا.
کۆنتڕۆڵکردنی ئەو دەروازەیە پاش ئەوە هات، شانە نووستووەکانی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ئەسەد لە باشووری ئەو وڵاتە ژوورێکی چالاکییان پێکهێنا و دەستیان بە چالاکییەکانیان دژی حکومەتی دیمەشق کرد.