لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک بەهۆی پێکدادان لەگەڵ بارهەڵگرێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ناحیەی باوەنووری سەر بە قەزای کەلار، لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی 6ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری ‘مان تەنکەر’ و ماتۆڕسکیلێک لە ناحیەی باوەنوور پێکیاندادا و بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربوو.

دەشڵێت، پاش رووداوەکە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هاتووچۆی گەرمیان باس لەوەشدەکات، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی 2003یە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.

No photo description available.May be an image of 2 people, van and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا