پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە 14 ملیار دینار کەمیکردووە.
بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێریکردن و رێخکستنەوەی داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەرکەوتووە داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە رۆژانی 30ی تشرینی دووەم تاکو 6ـی کانوونی یەکەم 8 ملیار و 863 ملیۆن و 531 هەزار دینار بووە.
لەو بڕە پارەیەش %70ـی کە دەکاتە 5 ملیار و 990 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە بووە. سەدا 30ـیش بەشێوە چەک بووە کە بڕەکەی 2 ملیار و 521 ملیۆن دینار بووە. مقاسە (پارەی پاکتاوکراو) 46 هەزار دینار بووە.
بەگوێرەی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە بەراورد بە هەفتەی ئەم هەفتەیە بەڕێژەی %61.8 و بە بڕی 14 ملیار و 379 ملیۆن دینار دابەزیووە، بەو پێیەی داهاتی هەفتەی رابردووی ئەو شوێنانە لە 23 تاکو 29یمانگی یازدە زیاتر بووە لە 23 ملیار دینار.
پاش 30 ساڵ و لە رۆژی 15-12-2024، پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی دامەزرا. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سات بە سات لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.