هەسەدە هۆشدرای لە زیادبوونی جوڵەی داعش لە سووریا دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رۆژی هەینی هۆشداریی دا لە دووبارە دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی داعش لە بیابانەکانی سووریا.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەمڕۆ هەینی لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانەوە رایگەیاند، “چالاکی لەلایەن داعشەوە لە بیابانەکانی سووریا هەیە و گەلەکەمانلە رەقە، تەبقە و دێرەزۆر دڵنیادەکەینەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات ئامادەن بۆ پاراستنی هەموو خەڵکی ناوچەکە و داواش لە تەواوی خەڵکی ناوچەکە دەکەین یەگگرتوو بن.”

عەبدی راشیگەیاند، “رووداوی نوێ لە سووریا روودەدەن و سوپا و حکومەتی دیمەشق تووشی داڕمانی لەناکاو هاتوون.”

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشدا، هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان لە دژی داعش زیاتر دەکەن و ئامادەی هەموو پێشهاتێکن.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سووریا دەستیپێکردووە و گرووپی چەکداریی تەحریری شام کە لەلایەن ئەمریکاوە لە لیستی تیرۆر پۆلێن کراوە، هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا دەستپێکردووە، ئەم هەنگاوەی تەحریری شام رێگەی بۆ گرووپە چەکدارییە پەڕگیرەکانی وەک داعش خۆشکردووە بۆ دووبارە خۆ رێکخستنەوە و دەستکردنەوە بە چالاکییەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا