پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی تابلۆی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە، هاوشێوەی پارێزگانی دیکە لە عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لە ئەگەری ئەنجامدانی سەرپێچی، سزایی دارایی دەدرێن.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی یاسای هاتووچۆی ژمارەی 8ی ساڵی 2019 “ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تابلۆی تۆمارکراوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)یان هەڵگرتووە لەکاتی ئەنجامدانی سەرپێچی هاتووچۆدا، سزا دەدرێن.”
روونیشیکردەوە، “ئەو ئۆتۆمبێلانە بە هەمان شێوەی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی دیکەی پارێزگاکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت سزای دارایی سەرجەم ئەو کەسانە دەدرێت کە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق سەرپێچی هاتووچۆ دەکەن.”
ئەمە لەکاتێکدایە، هیچ ئۆتۆمبێلێک بە تابلۆی پارێزگاکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان لەکاتی ئەنجامدانی سەرپێچی سزا نادرێن.