رژێمەکەی ئەسەد لە لێواری رووخانە و ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش کشانەوەی سووپای سووریا لە پارێزگای حەما و کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن چەکدارانی تەحریری شام، ئێستا ئەو گرووپە تەنها 5 کیلۆمەتر لە پارێزگای حومس دوورە و ئەگەری داڕمانی لەناکاوی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 6ی کانوونی یەکەمی 2024، لە بەغدا، هەریەکە لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێراقن و بەسام سەباخ، وەزیری دەرەوەی سووریا، لەگەڵ فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەکەیان بەمەبەستی تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سووریا و هێورکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە.

ئێران و عێراق بەڵێنی هەموو پاڵپشتییەکی بێمەرجیان بۆ سووریا دووپاتکردووەتەوە و بە ئاشکرا پشتگیری مانەوەی حکومەتی بەشار ئەسەد دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی هەوڵەکانیان لەپێناو هێورکردنەوەی دۆخی سووریا خستووەتەگەڕ.

شەوی رابردوو سوپای سووریا کشانەوەی لە سەنتەری پارێزگای حەما و گوندەوارەکانی دەورووبەری راگەیاند و چەکدارانی گرووپی تەحریری شام کۆنتڕۆڵیان کرد. ئێستاش ئەو گرووپە بەرەو پارێزگای حومس بەڕێکەوتووە و دوایین راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوەدەکەن، تەنها 5 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری حومس-ەوە دوورن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا