پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە زیادبوون دەکات.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
راشیگەیاند، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە:
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى