ئەردۆغان: توركیا نایەوێت ئاسایش و سەقامگیریی سووریا گرژیی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری توركیا داوا لە بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا دەكات بەپەلە چارەسەرێكی سیاسی گشتگیر بۆ دۆخی ناوخۆی وڵاتەكەی بدۆزێتەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری وڵاتەكە بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی دۆخی سووریایان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەردۆغان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بە گۆتیرێسی وتووە، لە سووریا قۆناغێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە، بەڵام بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزیی و گرژییەكان پێویستی بە كرانەوەی سیاسی هەیە و توركیاش لە هەوڵەكانی بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و ڕێگەخۆشكردن بۆ پڕۆسەی سیاسی بەردەوام دەبێت.

ئەردۆغان راشیگەیاندووە، توركیا نایەوێت ئاسایش و سەقامگیریی سووریا گرژیی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و پێویستە بە دانبەخۆداگرتن ناكۆكییەكانی ناو وڵاتەكە چارەسەربكرێت بۆ ئەوەی زیانی زیاتر بە خەڵكی وڵاتەكە نەگات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا