پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم هه‌روه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان خۆیان ده‌دزنه‌وه له به‌رپرسیاریه‌تى، به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم.
دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم هه‌روه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان خۆیان ده‌دزنه‌وه له به‌رپرسیاریه‌تى، به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم.
دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین وتى: حكومه‌تى عێراق ئه‌و بڕه پاره‌ى دیارى كردبوو له بودجه ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌ك بوایه‌ت كه تێكڕا به‌كه‌ڵكى ئه‌وه بهاتایه‌ت كه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم تا كۆتایى ساڵ دابین بكات، به‌حسابى حكومه‌تى عێراق بێت تواناى دارایى عێراق زۆر كورتهێنانى كردووه، ئه‌و بڕه پاره‌ى له بودجه‌ى ساڵى 2024 دانرابوو بۆ مووچه‌ى هه‌رێم كورتى هێناوه.
وتیشى: ئه‌م كورتهێنانه به بڕواى حكومه‌تى عێراق، هه‌رێم ده‌توانێت پڕى بكاته‌وه، پێویستى به‌وه نییه گواستنه‌وه‌ى بۆ بكرێت له ده‌روازه‌یه‌كى تر‌ى سه‌رف و خه‌رج، بڕواى حكومه‌تى هه‌رێمیش وایه ئه‌وه ئه‌ركى حكومه‌تى به‌غدایه ئه‌و كورتهێنانه پڕبكاته‌وه، لێره‌دا وه‌كو هه‌میشه هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بوونه قوربانى خۆدزینه‌وه‌ى هه‌ردوو حكومه‌ت له به‌رپرسیارێتى.
روونیشیكرده‌وه، قه‌ناعه‌تى ئێمه وایه تواناى هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه راسته، له‌لایه‌ك حكومه‌تى عێراق به‌پێى بڕیارى دادگاى فیدراڵى، ئه‌بێت كێشه‌ى بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵك جیابكاته‌وه له ململانێى سیاسى نێوان خۆى و هه‌ولێر، ئه‌مه ئه‌ركى حكومه‌تى فیدراڵیه‌و ئه‌بێت ئه‌و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش راسته كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت له داهاتى ناوخۆ ئه‌و كورتهێنانه پڕبكاته‌وه، به‌ڵام جارێكى تر نابێت چاره‌نووسى مووچه بسپێردرێته‌وه به هه‌رێم، وه جارێكى تر ” ئه‌توانێ و ناتوانێ” بكرێته‌وه بنه‌ما، چونكه ئه‌م “ئه‌توانێ و ناتوانێ” خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت لێى دڵنیابێت و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانیش به‌شێكن له مووچه‌خۆرانى حكومه‌تى فیدراڵى و پێویسته به‌رپرسیارێتى هه‌ڵبگرێت به‌رامبه‌ریان.