پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سووریا گەیشتە بەغدا.
رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2024 بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و سبەینێ کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووری ڕایگەیاندووە، سەباغ بە یاوەری هەردوو جێگرەکەی حەبیب عەباس و ئەیمەن ڕەعد بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سووریا گەیشتە بەغدا، دواتریش بەرەو قاهیرە گەشت دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆماری عەرەبی.