پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه، دووپاتی کردەوە، کە پێویسته عێراق به حكوومه‌ت، گه‌ل، گرووپه میلیشاكان و هێزه ئه‌منییه‌كانییه‌وه خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سووریا به‌دوور بگرن و نابێت حكوومه‌ت ڕێگه‌ی خۆ تێوه‌گلاندن به هیچ هێزێك بدات، چونكه لێكه‌وته‌ی نه‌خوازراوی بۆ عێراقه‌كه‌مان ده‌بێت.
رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2024، له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه ڕایگەیاند، له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی ناوخۆی سووریا ده‌كه‌ین و هیچمان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سووریا نییه، ته‌نیا نزاكردن نه‌بێت بۆ ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی، كه خودا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له هه‌موو نه‌هامه‌تی و توندڕه‌وی و سته‌مكارییه‌كانی تایفه‌گه‌ری و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی بپارێزێت.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا دەڵێت: ئێمه له هه‌ڵوێسته‌كه‌مان له ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری سووریا به‌رده‌وامین و له دژی بڕیاره‌كانی گه‌لی ئه‌و وڵاته ناوه‌ستینه‌وه، چونكه ته‌نها گه‌ل ده‌توانێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و هیوادارین هیچ لایه‌نێك نه‌خزێته پشت پلانه گڵاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاو ئیسرائیل بۆ شێواندنی ئایین و یه‌كڕیزییه‌كه‌ی.
سه‌در جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته عێراق به حكوومه‌ت، گه‌ل، گرووپه میلیشاكان و هێزه ئه‌منییه‌كانییه‌وه خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سووریا به‌دوور بگرن و نابێت حكوومه‌ت ڕێگه‌ی خۆ تێوه‌گلاندن به هیچ هێزێك بدات، چونكه لێكه‌وته‌ی نه‌خوازراوی بۆ عێراقه‌كه‌مان ده‌بێت.